بەداخەو ە یەکێک لەنووسەرو وەرگێڕە بەناو بانگەکانی کورد عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد .
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان عەزیز گەردی یەکێک لەنووسەرو وەرگێرە ناسراوەکان کۆچی دوایی کرد .
٭عەزیز گەردی، زیاتر لە ٢٠٠ کتێبی نوسیووە و وەرگێرانی هەیە، بەشێکیان چاپنەکراون .
٭سەرەرای ئەوەی شێوەزارەكانی کرمانجی سەروو، کرمانجی خواروو، هەورامی زانیوە ، چوار زمانی جیهانیش بەباشی زانیوە ( فەرەنسی، ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی) .
٭عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەزیز گەردی، لە ساڵی ١٩٤٧ لەشاری هەولێر لەدایکبووە، لە شارۆچکەی بەحرکەی نزیک شاری هەولێر دەژیا .
٭لە ژیانیدا هاوسەرگیریی نەکردووە.
٭لە ساڵی ١٩٩٤ ماستەرنامە و لە ساڵی١٩٩٩ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستدەهێناوە تێزی دكتۆراكەی بە ناونیشانی (سەروا)یە.
