سالار عەزیز و عەرەبانچییەك

0
.‎لە قۆناغی یەكی پەیمانگا بووم .لەگەڵ چەند هاوڕییەكما بەپێ گەڕاینەوە تا بچینە بازاڕ 
تەبعەن بە پێ رۆیشتنمان بۆ رێجیم و وەرزش نەبوو ،چونكە ئەو كاتە گرانی بوو لە خواییەوە هەموان پێست وئیسقان بووین، لەبەر بێ پارەیی، پێی خۆمان كردبوو بە پاس ..
لای فولكەی حەسیب ساڵحەوە (كە ئێستا پێ دەڵێن پاڵاس)كابرایەكی ریش سپی و لەرزووك ،هەستت دەكرد هەژاری لێدەبارێت .پاڵی بە عەرەبانەیەكەوە دەنا كە دوو فەردە ئاردی لەسەر بوو ..توانای نەبوو پاڵی تەواو بە عەرەبانەكەوە بنێت .
لەپڕدا لە ناوەڕاستی شەقامەكە عەرەبانەكەی وەرگەڕا ..هەر ئەوەندەی چاوتروكاندنێك سالار عەزیز كە پارێزگاری ئەو كاتەی سلێمانی بوو لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزی ،ئێمە وامانزانی هاوكاری دەكات وعەرەبانەكە بۆ ئەو پیرە پیاوە راستدەكاتەوە.
بەڵام بە پێچەوانەوە بەشەق و زلە بەربووە ئەو كابرا داماوە و ئەیقیژان بەسەریدا دەیووت :عەرەبانەكە و خۆت دەسوتێنم هەی ناپیاو،كابراش لەترس ولەماندووبووندا وەك منداڵ لەژێر دەستی ئەو پیاوەدا دەگریا..ئەمە دیمەنێكە قەت لەبیرم ناچێتەوە .
كە سالار عەزیز دەبینم یەكسەر دیمەنی ئەو پیاوە پیرەم بیردەكەوێتەوە كە كەوتە بەردەستی ملازم موحسینێك بە زمانی كوردی لێیدەدا وجنێووی پێ دەدا
محەمەد نوری
Leave A Reply

Your email address will not be published.