نامەی ناڕەزایەتی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدژی زیندانی کردنی شوفێرانی تەکسی

بابەت /بەڵێ بۆ ئازاد کردنی شۆڤێرانی تەکسی

کەخۆی لەهەرزانکردنی نرخی بەنزین و زیادکردنی ڕێژەی بەنزیخانەکان بۆچوار بەنزینخانەبۆشۆڤێرانی تەکسیدا دەبینیەوە بەڵام ئەوەی جێگای داخە داواکاریەکەیان بەهەند وەرنەگیرا,
ئەوانیش بەردەوام بوون لەسەر داوا ڕەواکەیان ئەوەی جێگای داخە لەئێستادا چوار لەشۆڤێرانی تەکسی لەبەردەم ماڵەکانیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراون 4ڕۆژە لەزیندان دان ئازاد نەکراون بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆیە داواکارم لەتەواوی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەپێناو ڕێگری کردن لەبەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان ئازادی ڕادەربڕین گردبوونەوە ناڕەزایەتیە مەدەنیەکان پشتیوانی خۆیان بۆئازاد کردنی دەست بەسەرکراوان نیشان بدەن .
کەلەپێناوگەیاندنی داواو خەمێکی گشتی لەمەیدان بوونە داوای بابەتێکی گشتیان کردوە نەک بۆ شۆڤێرانی تەکسی بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگابۆئەم مەبەستە داواکارین سەرۆکایەتی ئەنجومەن لیژنەی ناوخۆ ڕابسپێرێ بۆ بەدوا داچونی ئەم بابەتە دووبارەو سێ بارە داواکارین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی ڕاگیراوەکان ئازاد بکات کەچوار ڕۆژە لەزیندان دان .
لەگەڵ ڕێزدا
کاسترۆمعروف احمد
سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
