به‌ره‌و دادگاییكردنی شوفێرێكی شوعی
له‌م ماوه‌یه شوفێرێكی شیوعی خه‌ریكی پیلانگێری و ئاژاوه نانه‌وه بووه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ستگیریان كردووه. به‌م هۆیانه له‌خواره‌وه هاتوون، شایانی قورستیرین سزایه:
– له دژی حكومه‌تی نیشتمانی و عه‌داڵه‌تخواز و زۆر دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵویستی وه‌رگرتووه.
– ئه‌مه ناپاكیه له ئاڵا و خوێنی شه‌هیدان و به‌رپرسه خهباتگێڕهكانمان.
– داوای كه‌مكردنی نرخی بانزین( 500 دینار) بۆ لیترێك، ناپاكییه‌كی تره دژی شكۆی حكومه‌ت.
– داواكه‌ی شكاندنی بازاڕی حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داره نیشتمانییه به‌ڕێزه‌كانه.
– هه‌وڵه‌كه‌ی زیان به ئامارامی و ئاسایشی نیشتمانه.
– سوودوه‌رگرتنه له دابینكردنی مافی ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌ته پایهبهرزهكهمان.
– ده‌یه‌وێت سامانی ژێرزه‌مین و بانزه‌مینی نیشتمانی هه‌رزان بكات.
– ئه‌زموونه نیشتمانیهكهمان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
– حكومه‌ت باجی كه‌متر وه‌ربگرێت.
– بودجه‌ی حكومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
– شیرازه‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانی تێكده‌دات.
– دووبه‌ره‌كی ده‌خاته ناو گه‌ل
– له كه‌سایه‌تی گه‌وره و پر شكۆی حكومه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
كه‌سان و لایه‌نی و چالاكوانی گه‌نده‌ڵ و چاوچنۆك و دوژمنكارانی دنیای ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌ت و حزبه قهدرگرانهكانمان داوای ئازادی بۆ هاوڕێ ناپاكهكهیان ده‌كه‌ن.
هه‌رزانكردنی كاڵاكان زیان به ئابووری سه‌رمایه‌داره خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌دا، بۆیه ده‌بێ هه‌موو كاڵایه‌ك وه‌ك حكومه‌ت گران بێت، بۆ نموونه لیترێك بانزین بكرێت هه‌زار و پێجسهد دینار تا حكومه‌ت له بازاڕی جیهانی ره‌واجی باشتر بێت.
هه‌ر جارێك توێژێك سووكایه‌تی به حكومه‌ته به‌ڕێزه‌كه‌مان ده‌كات: له‌م لاوه خانه‌نشینان و كرێكارانی ژنگهپارێز زماندریژی ده‌كه‌ن، له‌ولاوه خوێنكاران، ئه‌وجا ده‌رچوانی زانكۆ و بێكاران و نازانم كێ و كێ. ئاخر حكومه‌ت به چی بڕهسێت؟! هه‌ر حكومه‌ته پایهرزهكهمانه وا حه‌وصه‌ڵه‌ی هه‌یه و ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو سووكایه‌تییه ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه داوای سزادانی قورس ده‌كه‌م بۆ تاوانبار كۆسالان حمه ره‌شید.
شكۆداربێت سه‌روه‌ری یاساكانی چینی باڵاده‌ستی حكومه‌ت و نرخی بانزینهكهی. هه‌ر كه‌سێك ناتوانێ به‌و نرخه بانزین بكڕێت، فه‌رموو به سواری كه‌ر و پاسكیل و ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه یان به راكردن هاتووچوو بكه‌ن!
بۆ پێشه‌وه
سەلام عبداڵلە
