بەریتانیا /دیپۆرتی پەنابەران بۆباشووری کوردستان هەڵوەشایەوە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
بەپێی بڵاوکراوەیەک کە لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئەمڕۆ ٣١-٥-٢٠٢٢ بریار ی ناردنەوەی زۆرەملێ پەنابەران هەڵوەشاوەتەوەو ریگەنادرێت بەبێ بریاری حکومەتی عێراقی هیچ فرۆکەیەك پەنابەری بەزۆر نێراوە دیپۆرتی فرۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە تا رەزامەندی حکومەتی لەسەر نەبێت ”
بەپێی زانیاری یەکان بێت ژوان عبدولا روایژکاری پەنابەران لە شاری وەلڤیرهامتنەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل بەرپرسی یاسای لە بالۆێزخانەی عێراقی ئەم بەیانیە پی راگەیاندم: بریار ی ناردنەوەی زۆرەملێ پەنابەران هەڵوەشاوەتەوەو ریگەنادرێت بەبێ بریاری حکومەتی عێراقی هیچ فرۆکەیەك پەنابەری بەزۆر نێراوە دیپۆرتی فرۆکەخانەکانی عێراق بکاتەوە تا رەزامەندی حکومەتی لەسەر نەبێت “

هاوکات عوسمان یەکێك لە پەنابەرە دەستگیرکراوەکان لە گرتووخانەی لەندەن ووتی”ئیستا کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ پیان راگەیاندم تیکتەکەت ودیپۆرتی ئیوە هەڵوەشاوەتەوە”
عوسمان ئەوەشی ووت “پێم راگەیاند من مانگرتنەکەم ڕاناگرم تا بە نوسراوی ڕەسمی پێم دەڵێن تیکتەکەت هەڵوەشاوەتەوە،ئەوانیش ووتیان گیرانەوەتان ئەمرۆ ڕاگیراوە”
نەژاد پەنابەرێکی تر لە گرتووخانەی لەندەنەوە ووتی”ئیستە لەژووری تەنهای منیان هێنایە دەرەوە زۆر دڵخوشم کەنامان نێرنەوە”
ریبوار یەنابەریکی تر لە گرتووخانەی کۆڵن بۆرك بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”من وسێ کەسی تر تیکتمان هەڵوەشاوەتەوە لەهەولەکانی فیدراسیۆن ئەوپەری سپاس گوزارین وبەوهەولانەتان دڵی ئێمەتان خۆشکرد”
لە ئیستا زیاتر لە ٦٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وابریارە بوو ئەمرۆ ٣١ مەی دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولیر بکرینەوە .
ئەوەی پێویستە بزاندرێت کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان. بەردەوام چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدات ئەم ڕێکخراوە لەدژی ناردنەوەی پەنابەران بە زۆرەملێ .
