شازادەی سەعودیە ( محمد بن سلمان ) ، کە لەدوای باوکی دەستەڵاتی گرتە دەست دەخوازێت گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لە دینی ئیسلامدا بکات

0

نەوزاد بۆسکینی

بۆ ئەو مەبەستەش ئەو فەرموودانەیی ، کە جێگەی فیتنە و ئاژاوە گێڕین لە جیهاندا قەدەغە دەکات .
( بن سلمان ) ڕوونی کردەوە و ووتی:
— فەرموودەکانی پێغەمبەر کوشتن و خوێنڕێژی لێدەکەوێتەوە و
— ئێمە نامانەوێت ئەو خوێنە بڕژێت تا جیهان سەقام گیر و ئارام بمێنێ
— دەبێت فەرموودەکان قەدەغە بکرێت ، هەرکەسێکیش کاری لەسەر بکات ئەوا ڕووبەڕوی سزایەکی گەورە دەبێتەوە .
( بن سەلمان ) لەنێو ( حەرەمی شەریف ) نزیک ماڵی ئەبو بەکری سدیق ووتی فەرموودەکانی پێغەمەر لەگەڵ ئەم سەردەمەی ئێستا ناگونجێ و قابیلی قبوڵکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نیە ، ئێمە نابینە هاوکاری بڵاوبوونەوەی فیتنە و ڕق و دوژمنکاری لەنێو میللەتانی جیهاندا بۆیە بەباشمان زانی زۆربەی هەرەزۆری فەرموودەکان قەدەغە بکەین و کاری لەسەر نەکرێت بۆیە پێویستیمان بە کۆکردنەوە و ڕێکخستەوەی نوێ هەیە بۆ فەرموودەکانی ڕەسوڵ .
ئەگەرچی ئەم پلانە نوێیەی هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە و جیهانی ئیسلامی ڕاچڵەکاند بەڵام ئەو لەسەر قسەکانی سوورە و هەرگیز لێی پەشیمان نیە .
( بن سلمان ) ئەو دیوارە پۆڵایینەی ڕماند ، کە بەدرێژایی مێژوو کاری لەسەر دەکرێت میللەتانی جیهان فریوو ئەدات و خوێنڕێژی لەسەر ئەنجام ئەدرێت ، کە باسکردنیان قەدەغە و ڕێپێنەدراو بوو .
لەهەمان کاتدا قسەکانی ( محمد بن سلمان ) نوێ نین و چەندین جار پێشنیاری ئەم گۆڕانکاریەی کردبوو .
پیاوانی ئایینی سعودیە سەرەتا ئەم باسەیان بە کفر و ناشەرعی دەزانی بەڵام ئەم جارەیان جیاوازتر لەجاران ڕوونی کردەوە و ووتی :
فەروودەکان سەرچاوەی فیتنەو نەهامەتیان دەبێت دووربخرێنەوە .
ئەم گۆڕانکاریەی ( شای سعودیە ) لە ئێستادا بۆتە باسی سەر شەقامی عەرەبی لە نێو دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامیدا و ڕەوت و هەستی حیزبە ئیسلامیەکانی بەجۆرێک لەکار خستووە کە دوورنیە تەوژمێکی تێرۆریستی تازەی سەلەفیەکان بێتە ئاراوە .
دەوڵەتانی عەرەبیش بە ( دڵ ) دژ و بە ( زمان ) هاوکاری شا سەلمانن .
( بن سلمان ) ئەمە یەکەم جار نیە کە دەست بۆ پرسە هەستیارەکان دەبات بۆ ئەو مەبەستە زانایان و پیاوانی ئاینی لەخۆی کۆکردۆتەوە و ( 12 فەتوای ) ڕیشەیی پێداوون بۆ قەدەغەکردنی فەرموودەکانی پێغەمبەر .
1 — ڕێگەدان بە شۆفێرکردنی ژنان و کچان
2 — ئازادکردنی وێنەگرتن و سەفەرکردنی ئافرەتان
3 — ئازادکردنی خوێندنی باڵا بۆ کچان و ژنان تەنانەت بەبێ حیجاب
4 — ئازادکردنی کۆنسێرت و گۆرانیبێژە جیهانیەکان و هێنانیان بۆ شارە گەورەکانی سعودیە
5 — ئازادکردنی سەما و تێکەڵاوی ژن و پیاوان لە بۆنەکاندا
6 — دامەزراندنی ژنان و پێدانی پلەی باڵا پێیان لە دام و دەستگاکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا .
بەم گۆڕانە بنەڕەتیانە لە دینیی ئیسلامدا ( بن سلمان شانشینی سعودیە ) دەخوازێ زیاتر خۆیان لە خورافات و کەلتووری جاهیلانەی باب و باپیرانیان دووربخەنەوە تا لە پێشەکەوتنی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی خۆیان نزیک کەنەوە و سیاسەتێکی نوێ لە پەیوندیەکانییان لەگەڵ دەوڵەتانی دەرەوە بۆ بازرگانی و کەلتووری بەدەستبهێنن .
Leave A Reply

Your email address will not be published.