لەژێر کاریگەری چالاکییەکانی دژی ناردنەدنەوەی پەنابەران بۆ کوردستان چەندین کەسایەتی و ڕێکخراو لەدژی ناردنەوەی پەنابەران هەڵوێستان دەربڕیوە،یەکێک لەکەسایەتی یە سیاسی یەکانی بەریتانیاجیرمی کۆرینە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
لەدوایی ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەریتانیای کرد حکومەتی بەریتانیا بڕیاری بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی باشوری کوردستان دەر کرد ،چەندەها پەنابەر لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بەزۆرەملێ دابوون .
شیاوی باسە کە تێیاندا هەبووە زیاتر لە٢٠ ساڵە لەبەریتانیا نیشتەجێ یە و مافی پەنابەری پێنەدراوە بەڵام ئاگادارکراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە کە بەزۆرەملێ دیپۆرتی کوردستان کرێتەوە.
دوا بەدوایی ئەم بڕیارەی حکومەتی بەریتانیا ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و پەنابەران لەدژی ئەو بڕیارە دەستیان بەئەنجامدانی چالاکی مەدەنی کرد.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا چەندین کارو چالاکییان ئەنجامدا لەژێر کاریگەری ئەو چالاکییانەدا چەندین کەسایەتی و ڕێکخراو لەدژی ناردنەوە پەنابەران هەڵوێستان دەربڕیوە ،یەکێک لەکەسایەتی یە سیاسی یەکانی بەریتانیا جیرمی کۆرینە ئەمەی خوارەوەش نامەکەی جیرمی کۆربن سەرۆکی پیشوی لیبەر




