لەشاری ئورمیە: ژنێکی گەنج خۆی کوشت
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان ٢٠٢٢ ، ژنێک بە ناوی “ئازادە ئیبراهیمى”، خەڵکی شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، بە گوێرەی زانیارییەکان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تەرمی ئەو ژنە لە گۆڕستانی “میراباد تەرزیلۆ” لە ئورمیە بە خاک ئەسپێردرا.
ئازادە ئیبراهیمی ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
