تورک درێژە بە تیرۆر و بوردومان کردن دەدات

کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
مخابن، ئەمڕۆ جارێکی دیکەش ڕژێمی تورک بە فڕندە هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەی پەنابەرانی کوردانی باکوور لە مەخموور و چەند پەنابەرێکی کردە ئامانج، هەروەها هەر ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی تورک لە نزیک گوندی ئاغجەلەری گەرمیان ئۆتۆمۆبێلێکی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستدا، چەند ڕۆژ لەمەوبەریش، تیرۆریستانی تورک لە نێو شاری سلێمانیدا تەقەیان لە چێشتخانەی دەنیز کرد و خاوەنی چێشتخانەکەیان تیرۆرکرد کە کوردێکی پەنابەری باکوور بوو. ئێمە لە کاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو تاوانانەی ڕژێمی تورک ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا سهرهخۆشى لە بنەماڵە و کهسوکارى کوژراوەکان دەکەین و سڵاو بۆ گیانی پاکی جانگۆریانی ڕێی ڕزگاری کوردستان دەنێرین.
کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
مێژوو دەڵێ لەوەتەی تورک هاتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، هەمیشە سیاسەتی ڕەشەکوژی دژ بە کوردستانیان درێژە پێداوە، ئێستاش دەوڵەتی تورک وەکو دەوڵەتێکی تیرۆریست دەست لە سڤیل و کەسانی لاشەڕ ناپارێزێ، بۆیە دەبێ هەموومان پێکەوە ئەو سیاسەتەی تورک ڕیسواو شەرمەزار بکەین و ئەوەی لە تواناماندا هەیە دژ بە ڕژێمی تورکی کوردکوژ ئەنجامی بدەین. هەروەها دەبێ ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان چیتر چاو لە تاوانەکانی ڕژێمی تورک نەپۆشن و ڕاشکاوانە پشتیوانی لە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان بکەن.
سڵاو لە گیانی جانگۆریەکانی کوردستان.
نەفرەت لە ڕژێمی تورکیا.
وتەبێژی مەکتەبی ڕاگەیاندنی
حزبی ڕزگاریی کوردستان