چارەنووسی خەڵکی ئێران لە دەست کێ دایە?!
وەنەوشە کەریمزدە
ئایا ئەوجۆرە کە دەبێ ببێت بایەخ بە کۆمەڵگە دەدری؟ ئایا مناڵەکان لەو وڵاتە دا مناڵی دەکەن و شادن؟ ئایا ئافرەتان بەختەوەرن و پیاوەکان چی رازی ھەن ؟
وڵاتی ئێمە یانی ئەوەی کە ئاواتەکانی منداڵەکانمان چەقەرە ناکات و وشک دەبی.
وڵاتی ئێمە یانی ژنان لەگەڵ سەرکوت کردن و نەخۆشی خەمۆکی دەست و پەنجە نەرم دەکەن.
و وڵاتی ئێمە یانی ئەوەی کە پیاوەکانمان بە ھۆی نەبوونی ئێش ھەمیشە خۆیان بە شەرمەزاری ماڵ و منداڵ دەزانن .
لاوەکانی وڵاتی ئێمە وەک لاوانی وڵاتانی تر نین یا لە بەندیخانە دان یا کە کێو شاخەکان خەریکی کۆڵبەرین و وە بەر تیری بی ویژدانەکانی حکوومەت دەکەون.ئەوەیە چارەنووسی ھاووڵاتی ئێمە!
بەختەوەری ھەر کۆمەڵگەیەک بە بیر و باوەر و زانستی ڕێبەری ئەو وەڵاتە پێوەندی دراوە و وەکوو زەنجیرەیەکی شێوازمەندە ، بەڵام لە وڵاتی ئێران چارەنووسی خەڵکی، بەستراوە بە سیاسەتی ئاخوندەکان کە کە کەمترین ئاگاداری و وشیاری سیاسی یان نییە کاتێک کە باس لە ڕێبەری وەڵاتێک دەکری لە ناو بیر و ھەزەرمان ئەوە دێت کە داخوو ئەو کەسە دەبی چەندە لە بواری زانستی و سیاسی پڕ بیت کە یەک کومەڵگە ھەڵیانبژاردووە و دەبی لە ڕاستیدا وابێت چۆن کەسیک کە کارو باری وڵاتێک بە دەست دەگری دەبی ھەموو بوارەکانی کومەڵگا بە باشی بەڕیوە بەری کە نە شیش بسووتێ نە کەباب، بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە وا نییە ئەو کەسانەی دەسەڵاتداری دەکەن تەنیا زانست و خۆیندەواریان لە سەر فەرھەنگی ئیسلامی ھەیە، ئەگەریش ھەیانبی، خۆیندواری فەرھەنگی ئیسڵامی ھیچکات بەشێک نەبووە لە زانست و زانیاری بۆ ڕیبەری وەڵاتێک و لە پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگایەدا داھاتێکی نابی، و بە داخەوە ئاگادار نەبوون لە بەڕیوەبردنی کاروباری وڵات و نەبوونی شێوازی ڕاست بۆ کارو باری نێو مەملەکەت زۆر وێکەوتنێکی خەراپی بە سەر ئەو وەڵاتەدا ھێناوە، و تەواوی سەروەت و سامانی خەڵکیان ھەڵکێشاوە و لە نێوان خۆیاندا پڕشوبڵاوی دەکەن و تەواوی میلڵەتی خویان ، تووشی برسێتی ، بێکاری ، کۆڵبەری و چارەڕەشی کردوە، و سەرەڕای ئەو ھەموو نەھاتی و بەدبەختییە کە بۆ خەڵکیان دروست کردوە، ھەر جوڵانەوەیەک دەبی بە توندوتیژی وەڵامیان دەدەنەوە و ڕۆژ نییە کە ژن و پیاو بە بیانووی جۆراوجۆر لە بەند دەکرین یا لە سێدارە دەدرین و یا لە ژیر ئەشکنجەدا دەمرن و بی سەرو شوێن دەکرین.
