نازاندرێت هەستیا خنکێندڕاوە یان خۆی خنکاندووە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
عومەر چاوشین/
پۆلیسی پێنجوێن گیان لە دەستدانی کچێکی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ ڕاگەیاند، کە هێشتا نازاندرێت خنکاوە یان خۆی خنکاندووە .
رائید کاروان بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن رایگەیاند” ئاگادار کراینەوە کە حاڵەتێکی خنکان هەبوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی هەستیا فاروق گیانیل ەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “کچەکە پیشەی خوێندکارە و دانیشتووی سەیدسادقە، بە مەبەستی کارکردن رووی لە پێنجوێن کردبوو، تاوەکو ئێستا نازانرێت خنکینراوە یاخود خۆی خنکاندووە، لە ئێستاشدا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە”.