خۆپیشاندانەکان، لە دژی توندوتیژییەکانی پۆلیس، لە تونس درێژەی هەیە

0
هەفتەی سێهەمی خۆپیشاندانەکان، لە دژی توندوتیژییەکانی پۆلیس، لە تونس درێژەی هەیە
بە دوای بانگەوازی زیاتر لە سی 30 سەندیکا و ڕێکخراوەی سیاسی لەدژی توندوتیژییەکانی پۆلیس و خراپ بوونی بارودۆخی ئابووری و ژیان وگوزەرانی خەڵکی، ئەمڕۆخۆپیشادانەکانی زۆرێک لە شارەکانی وڵاتی تونس، پێی نایە هەفتەی سێهەمییەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەم خۆپیشادان و ناڕەزایەتییانە شێوازێکی، توندتر و سەرتاسەریی تری بەخۆیەوە بینیوە!
لەئاکامی پێکدادانەکانی ئەم چەند شەوەی ڕابردوو دەیەها خۆپیشاندەر بریندار بوون، وە بەدوای گیانلەدەستتدانی خۆپیشاندەرێک لەشاری سبێتەڵە(سبیطلة)، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی ئەو شارە. وە بەدوای ئەوەدا پۆلیس و دەزگاکانی تری دەسەڵات، لە ترسی هێرشی خۆپیشاندەران تەواوی ڕێگاکانی دەورووبەری پەرلەمانی ئەو ووڵاتەیان داخستووە.
شایانی باسە، کە لەدوای دە ساڵ بەسەر ڕووخاندنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەی( بن عەلی )دا، خۆیشاندانەکانی خەڵکیی لەدژی نەبوونی و نەداری و لەپێناو ئازادکردنی زیندانییەکاندا، بەردەوام ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی زۆربەی شارەکای ئەو ووڵاتە..
ستاری چیمەنتۆ
Leave A Reply

Your email address will not be published.