لەڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایاندا داوا دەکەین شکۆ بۆ ماموستایان بگەڕێتەوەو کۆنگرەی یەکێتی ماموستایان ببەسترێت

0

 

وەلید محەمەد

١٥ مایس ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستانە، بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ماموستایانی تێکۆشەری کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ مامۆستایانی قارەمان و دلسۆز دەخوازم.

ماموستا داینەمۆی پێشکەوتنی نیشتمان و گەل و نەتەوەکانەو هۆکاری سەرەکی پێشکەوتن و بڵاوبوونەوەی ڕووناکییە. ماموستا هەمیشە لەپێشەنگی خەبات و تێکۆشانن. ئەستە مە بەبێ مامۆستا هیچ گەل و نەتەوەو ووڵاتێک پێشبکەون.

مامۆستایانی کوردستان لە هەموو شۆڕشەکانی گەلی کوردستان ڕولێکی کاریگەریان هەبووە لەپێگەیاندن و ووشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان.

یەکێتی ماموستایان لەدوای کۆنگرەی پێشوو نەیانتوانیوە خزمەتی ماموستایان و پەروەردە بکەن و حیزبەکان کونتڕولی یەکێتی ماموستایانی کردووەو ڕولیان زۆر لاواز سستە.لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستان داوا دەکەین:

یەکەم: ماموستایانی وانەبێژ دابمەزرێن.

دووەم: شکۆ بۆ ماموستایان بگەڕێتەوە.

سێیەم: ماموستا پارێزبەندی هەبێت هاوشێوەی پەرلەمانتاران.

چوارەم: ژیان و گوزەرانی ماموستا باشتر بکرێت.

پێنجەم: ڕێ بەماموستایان بدرێت پرۆگرامێکی نیشتمانی بۆ سەرجەم قوناغەکان دابڕێژن نەک لەدەرەوە بۆمان بهێنن.

شەشەم: پلەی وەزیفی ماموستایان بەرزبکرێنەوە، کە نزیکەی هەشت ساڵە لەم مافەیان بێبەشکراون.

حەوتەم: کردنەوەی خول بۆ ماموستایان لە هەموو قوناغەکاندا.

هەشتەم: ناردنە دەرەوەی ماموستایان بۆ مەبەستی خوێندن و بەرزکردنەوەی بڕوانامەکانیان.

نویەم: دەرچووانی کولێژەکانی پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت و پەیمانگا پەروەردەییەکان دابمەزرێن.

دەیەم: کۆنگرەی یەکێتی ماموستایان ببەسترێت.

یازدەهەم: حیزب و پەروەردە لێک دووربکرێنەوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.