تێکۆشانی شۆڕشگێرانەی ژنانی ئازادیخوازی ئه‌فغانستان لەبەرامبەر چه‌كدارانی تالیبان
ئەڵتەرناتیڤی شورایی\
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ئایار ٢٠٢٢، هێزه‌كانی شۆڕشگێڕی ژنانی ئازادیخوازی ئه‌فغانستان له ولسوالییه‌كانی “به‌غڵان” و “ئه‌نده‌ر ئاب” هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی تالیبان.
بەهۆی ئەو هێرشەوە ١٥ چه‌كداری تالیبانیان كوشت و ژماره‌یه‌كشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی سەرچاوەی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی خۆڕاگر و ئازادیخوازی ئه‌فغانستان كه له به‌ره‌ی “مۆقاومه‌تی” ئه‌فغانستان جێیان گرتووه له دوو ولسوالی ئه‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی تالیبان و له ولسوالی “به‌غڵان” ٦ چه‌كداری تالیبانیان كوشت و ٤ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ولسوالی “ئه‌نده‌رئاب” چه‌كدارانی تالیبان كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزی به‌رگری ژنانی ئازادیخوازی ئه‌فغانستان و ٩ كه‌سیان كوژرا و ژماره‌یه‌كی زۆریان بریندار بوون.