ئێران :مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری و پرۆژه‌یی نه‌وت
ئەڵتەرناتیڤی شورایی \
بەگوێرەی زانیاری یەکانی ناوخۆی ئێران لە ڕۆژی ٢٦-٥-٢٠٢٢
” شورایی ڕێكخراوەیی ناره‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت “ لە بڵاوکراوەیەکی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە كه‌لە ڕۆژی ١ی ئایار به مانگرتنی سه‌راسه‌ریی گشتی ئەنجام دەدەن بۆ هێنانەدی خواست وداواکاری یە ڕەواکانیان.
ئەوەی شیاوی باسە له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه كرێكاران له پالاوگه‌كانی ئیسفه‌هان؛ فازه‌كانی گازی عه‌سه‌لوویه و پێترۆشیمی بووشێهر به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له كار به‌ره‌وپیری مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری چوون.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا پاش دووپات كردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی ئابووری و سیاسی كرێكارانی نه‌وت؛ وه‌ك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كان و پێكهێنانی ئیمه‌نی شوێنی كار و ژیان و كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی حه‌راسه‌ت له ئه‌منییه‌تی كردنی شوێنی كار‌و خه‌بات؛ پشتیوانی‌یان له داخوازییه‌كانی مووعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان و به تایبه‌ت؛ ئازاد كردنی كرێكاران و مووعه‌لیمان و ته‌واوی زیندانییانی سیاسی؛ كردووه.
له كۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه:
” به پێداگری له‌سه‌ر دوو داواكاری ئه‌ساسی ؛ واته كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی په‌یمانكاران و لابردنی یاسا كۆیله ئاساكانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری له ناوه‌ندكانی نه‌وتی، هاوشان له‌گه‌ڵ مووعه‌لیمانی تێكۆشه‌ر به‌ره‌وپێری رۆژی جیهانی كرێكار ده‌چین. ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی ئێمه‌ی كرێكار و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به ده‌ست كۆیله‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و نیزامه‌وه ده‌نالێنن. گشتمان له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌م رۆژه به‌رز ڕاده‌گرین“.
