خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی فەرەنسا

0

زاهیرباهیر

دوێنێ ، شەمە، ٣٠/٠١/٢٠٢١ خۆپیشاندان و پرۆتێستێکی زۆر گەوەرە لە زیاتر لە 12 شاری فەرەنسا ڕوی دا کە نزیکەی 40 هەزارکەس بەشدارییان کرد. بەشداربوانی پرۆتێستەکان لە خەڵاکانی جیا جیا بە پەسەك زەردەکانیشەوە و بە ئامجی جیا بەشداربوون ، بەڵام هەمویان پرسی ئازادیی-یان بەلاوە گرنگ بوو هۆکاری سەرەکیش بوو لە هاتنە سەر شەقامەکانا. ماوەیەكە حکومەتی فەرەنسا هاتوچۆی لە نێوانی 6 ی ئێوارەوە بۆ 6 ی بەیانی لە خەڵکی بە پاساوی پاراستنی گیانیان لە کۆرۆنا، قەدەخەکردووە ، لە لایەکی دیکەشەوە دەیەوێت ئازادیی-ش لە میدیا و لە خەڵکانی ئاسایی بسەنێتەوە لە وێنەگرتن و نیشاندانی دڕندەیی پۆلیس . ئەم کێشەیە لە مانگی یازدەی پارەکەوە هەیە، حکومەت دەیەوێت ئەم ئازادییە بە گوێرەی یاسا قەدەخە بکات بۆ ئەمەش هەر لەو مانگەدا چەند جارێك خۆپیشاندان و و پرۆتێستی گەورە لەوێ بوو. ڕەشنوسی بڕیارەکە کە ئامادەیە بکرێتە یاسا، لە لایەن پۆلیس و سیاسییەکان و بەناو ئەنجوومەنی گەل-وە واژۆکراوە و بریارە لە مانگی ئازاردا بچێتە بەردەم سێنەتا تاکو ببێتە یاسا. خەڵکیش لە فەرەنسا بەرهەڵستی ئەم یاسا نامرۆیە دەکەن و نایاناوێت پۆلیس ئەوەندەی دیکە ببێتە کەڵەگا و ئەوەی کە دەیەوێت دوور لە چاوی کامیرەکان، ئەنجامی بدات .

Leave A Reply

Your email address will not be published.