لەساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا هۆگرانی هێنانەدی ماف وئازادی یەکان ئەو یادە بەرز ڕادەگرن

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

لەساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا هۆگرانی هێنانەدی ماف وئازادی یەکان ئەو یادە بەرز ڕادەگرن.

لەشاری هەولێر”دوانزەهەمین” ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەرز ڕادەگرێت ،هەروەها لەزۆرێک شاروناوچەکانی کوردستان و وڵاتانی تر ئەم یادە بەرزڕادەگیرێت لەلایەن هۆگرانی هەبوونی ماف و ئازادی و یەکسانی لەکوردستان .
هەر بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ بەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان)رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی بەبەشداری هەڵسوراوان و هەموو لایەنە سیاسی و رێکخراوە مەدەنیانەی خۆیان بە ئازادیخواز و لایەنگری ئازادی و دەنگی هەق و دژی کردەی تیرۆر دەزانن ،مەراسیمیک سازدەکەن . لەسەر گۆڕی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان .
داوا لەسەرجەم خەڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست دەکەین، بەبەشدارییان لەم یادەدا یادە شکۆدارتر بکەن و رووی رەشی تیرۆریش رەشتر بکەن .
بەرز وبەرێزبێت یادی سەردەشت عوسمان .
 ئاگاداری :
-لە ڕۆژی ٤\٥\٢٠٢٢ لە شاری لەندەنی بەریتانیا لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی جەماوەری ئەنجام دەدرێت کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ.
 -لە ڕۆژی ٥\٥\٢٠٢٢ لە گوندی گرد عازەبان لەسەر گڵکۆی شەهید سەردەشت کاتژمێر ٤ی ئێوارە ئەویادە بەرز ڕادەگیرێت بەسازکردنی مراسیمێک.
نەفرەت لەتیرۆستان وبکوژانی سەردەشت.
بەڵێ بۆ دادگایی کردنی بکوژانی سەردەشت وسەرجەم بکوژانی  تیرۆرکراوانی ڕۆژنامەنووس وهەڵسوراوانی سیاسی لە کوردستان.
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی 
Leave A Reply

Your email address will not be published.