بڕیاری یه‌کی ئایار
بڕیاری یه‌کی ئایار
پونگی خوارد مه‌وجی دا ده‌ریای کرێکار
دژی سه‌رمایه ئه‌وه‌لی ئایار
سوربوو به خوێنمان شه‌قامی شاران
شه‌قی برد قه‌ڵای سه‌رمایه‌داران
زنجیری کۆنی هه‌زاران ساڵه
ده‌پچڕێ و جادوو حوکمی به‌تاڵه
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم،
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
به‌رهه‌م هێنه‌ری بژێوی ئینسان
پرۆلیتاریام چینی شۆرشوان
سه‌د ساڵه سه‌د جار که‌وتم و هه‌ستام
دیسان قایمتر هه‌ستام و وه‌ستام
شۆرشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ری خوێنیین
شۆرشی من بوو ڕێبازی لینین
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهانی یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
ته‌نووره‌ی ئاخر هه‌ستاوه هه‌ستین
چی دوژمنانی کۆنه‌په‌رستین
پشتم به‌رمه‌ده‌ن ده‌ست ده‌نه ده‌ستم
به‌ره‌و سۆشیالیزم ڕێڕه‌و ده‌به‌ستم
سنور نامگرێ له سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه
سه‌رمایه‌داری دێنمه له‌رزه
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
خه‌باتی شێلگیر کارخانه و مه‌زرا
له ژێر ڕابه‌ری پێشه‌نگی خۆما
ڕێدهخهم چه‌رخی ده‌وڵه‌ت ده‌شکێنم
ده‌وڵه‌تی تازه‌ی کرێکار دێنم
هه‌موو ساڵێکیش ئه‌وه‌لی ئایار
هه‌ڵی ده‌بژێرم گشت ده‌سکه‌وتی پار
ساڵ به ساڵ زه‌ینم ڕۆشنتر ئه‌که‌م
له بۆ ڕابه‌ری خۆم حازر ئه‌که‌م
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن
چه‌رخی چاره‌نووس له ده‌س خۆگرن
ئیمپریالیست و فرسه‌ت په‌رستان
که پێیان وایه مێژوویان وه‌ستان
بله‌رزن، گه‌شه و ڕوناکه ئاسۆ
یه‌کده‌گرین له ده‌ور ئاڵای سوری خۆ
به لافاوی سور هه‌ر وه‌ک به‌هاران
جیهان ده‌که‌ینه جه‌ژنی هه‌ژاران
کرێکارم
هاتوومه مه‌یدان
ئه‌ڵێم هه‌ر کاره ئینسانی خوڵقاند
سه‌د ساڵه ئه‌ڵێم
ئه‌مه بڕیاره
بڕیاری ڕۆژی یه‌کی ئایاره
ڕێبوار
