سەرۆکی حکومەتی باشوری کوردستان لەشاری لەندەنی بەریتانیا لەلایەن گەنجانی کوردی ئاوارەوە هێلکەباران کرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی::
ئەمڕۆ لە٢٠-٤-٢٠٢٢ لە دوایی ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی باشوری کوردستان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەریتانیا سەردانی شاری لەندەنی بەریتانیای کرد .
گەنجانی ئاوارە بە بەرزکردنەوەی وێنەی سەردەست عوسمان کە لە شاری هەولێر تیرۆرکرا پاش ئەوەی هەڕەشەی لێدەکرێت و دەڕفێندرێت ودواتر دەکوژرێت.
هەروەها وێنەی زیندانیانی بادینان بەرزکردەوە کەماوەی چەندین مانگە بەهۆی نوسینی کۆمێنتی فەیسبوک و بەشداری خۆپیشاندانەوە زیندانی کراون.
گەنجانی کوردی ئاوارە لەشاری لەندەن کاتێک ئۆتۆمبێلێکی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەسرور بارزانی دەبینن بەدروشمی تیرۆرست هات و خۆفرۆش هات وبە هێلکە باران پێشوازیان لێ کرد .
بەگوێرەی ئەو زانیاری یەکان بەهۆی ئەو خۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەوە چەند چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکە لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە دەستگیر دەکرێن پاش چەند کاتژمێرێک دواتر ئازاد دەکرێن.
بەگوێرەی زانیاری یەکان هەر ئەمڕۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە کە ناوی ئەو کەسانە تۆمار کراوەکە بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە و هێلکەبارانی سەرۆکی حکومەتیان کردووە دواتر کە گەڕانەوە سزادەدرێن وزیندانی دەکرێن ئەم قسانەش وەک هەڕەشەیەک ئاراستەی گەنجانی خۆپیشاندەرکراوە.


