لە شارۆچکەی تانجەرۆ بەهۆی تەقینەوەیەک چەندین کەس بوونە قوربانی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی
لە شارۆچکەی تانجەرۆ تەقینەوەیەک ڕووی دا ، لە کارگەیەک لە ناوچەی پیشەسازی لە تانجەڕۆ لە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە و بەگوێرەی زانیارییەکان کەسێک گيانی لەدەستداوە وچەندین کەسيش برينداربوون.
بەگوێرەی زانیاری یەکان ئەوا دووەم جارە تەقینەوە لەو گارگەیە ڕوودەدات ساڵی ٢٠٢١ بەهەمان شیوەی ئەم ساڵ تەقینەوە ڕووی داوە وچەندین کەس بوونە قوربانی .
لەم تەقینەوەی ٩-٤-٢٠٢٢ ئەوانە بوونە قوربانی کرێکاری بیانین .
ئەمەش ناوی کرێکاران :
١-سیام بلۆ تەمەن ٢٤
٢-پەپو یادۆ تەمەن ٢٧
٣-ئامۆ پومار تەمەن ٣٠
٤-پیادی لار تەمەن ٢٤
٥-سەن تۆی گومان تەمەن ٣٠ساڵ
٦-نەگینتۆ پانتێل تەمە ٤٠ساڵ
٧-تابەرتین تەمەن ٤٠ساڵ “سوتاو”
٨-نەبیل گومار تەمەن ٣٢ساڵ
٩-سانتۆ سینگ تەمەن ٢٧ساڵ
١٠-سەنتر سیم تەمەن ٥٠ ساڵ
١١-قاسم عەمغانی فارس تەمەن ٥٠ساڵ
١٢-فەهید ساڵح تەمەن ٤١ ساڵ
١٣- ئەچی گومان تەمەن ١٩ساڵ
ئەوەی شیاوی باسە سەندیکای کرێکاران و لایەنی پەیوەنداری حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ هەنگاوی ئەرێنیان نەوە بۆ جێبەجێ کردنی سەلامەتی کرێکار لەکاتی کارکردندا هیچ جۆرە یاسایەک لەبەرژەوەندی کرێکاران جێبەجێ ناکرێت .