بەیادی هەلسوڕاوانی شوراكان و تەواوی ئەوانەی لە پێناو ئازادی،سەربەخۆیی و یەكسانی گیانیان بەختكرد

0
وەستا جەلال 
پاش قوربانی و تێكۆشانێكی زۆر،لە دژی ڕژێمی دیكتاتۆر بەعس، بەتایبەتی لە ڕۆژی ڕاپەڕینەوە، تاكو ڕۆژی كۆڕەوەكە، خەڵكی كوردستان بەبێ بیركردنەوە لە دامەزراندنی حكومەتی داهاتوی عێراق و كوردستان، ئامانجی سەرەكیان ڕوخانی دەسەلاتی ڕژێمی بەعس بوو.
خەڵكی كوردستان پێی وابوو بە نەمانی ڕژێمی دكتاتۆری بەعس و خۆش باوەڕی بە حكومەتی كوردی، زوڵم، ستەم، نابەرابەری و چەوساندنەوە لە عێراق و كوردستان كۆتایی پێدێت.
بەلام پاش ٢٩ سال، ئێستاكەكرێكار و خەلكی زەحمەتكێشی عێراق و كوردستان، نەك لە ژێر یەك دەسەلاتی دیكتاتۆر و خوێن مژ، بەلكو لەلایەن دوو بنەماڵە، ڕژێمی كۆنەپەرستی ئێران، حكومەتی ڤاشیستی توركیا و زڵهێزێكی وەكو ئەمریكا ،ڕۆژانە ئازادی و مافەكانیان پێ شێڵ دەكرێت، سەروەتو سامان و قوتی ڕۆژانەیان لێ دەدزرێت، زوڵم ، ستەم و چەوسانەوە هەر بەردەوامە، زیندانەكان پڕن لە چالاكوانی سیاسی و مەدەنی، ژنان تیرۆر دەكرێن،
لەبەر ئەوەی سەرەڕای كێشە سیاسی و ئابوریە جیهان و ناوخۆیی، ڕاپەڕین نەی توانی ئاستی ئاگایی و وشیاری خەڵكی كوردستان بباتە پێشەوە، ڕاپەڕین نەیتوانی ئەو تەوەهومەی خەلك بە حكومەتی كوردی و حاجی بۆش هەیان بوو بیڕەوێنێتەوە، ڕاپەڕین نەیتوانی باوەڕ بە خەڵك بهێنێت، ئازادی، سەربەخۆیی، یەكسانی، بەرابەری و ژیانێكی خۆش، بە گرنگترە لە بیروباوەڕی ناسێۆنالیستی ئاین بزانێت.
بۆیە پاش ٢٩ ساڵ لە نەمانی ڕژێمی دكتاتۆری بەعس، تاكو ئێستاكە زوڵم، ستەم و چەوساندنەوە، نەبونی ئازادی و سەربەخۆیی، یەكسانی، نەبونی دادپەروەری لە عێراق و كوردستان هەر درێژەی هەیە.
دەركەوتوە كرێكار و خەلكی زەحمەتكێش ،بەبێ ئاگایی، وشیار و یەكگرتن، هەر شۆڕش و ڕاپەڕینێك بكەن, قازانج و دەسكەوتەكەی بۆ چینی بۆرژوازی و هێزە كۆنەپەرستەكان دەبێت.
بەرزو بەڕێزبێت یادی گیان بەختكردوانی شوراكان و ڕێگای ئازادی و یەكسانی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.