داخستنی شەقامی ناوەندی شار لە لایەن کرێکارانی کارگەیەکی جلوبەرگ

0
داخستنی شەقامی ناوەندی شار لە لایەن کرێکارانی کارگەیەکی جلوبەرگ
ئەمڕۆ ٣١ی جەنیوەری ٢٠٢١ – خۆپیشاندانی ٥٠٠ کرێکاری کارگەیەکی بەرگدوورینی جینس لە بەنگلادش پاش ئەوەی خاوەنەکەی بێ ئاگادارکردنەوەی کرێکار و پێدانی مووچە و مافەکانیان دەرگاکانی کارگەی داخستووە و گوێزاویتەوە ناوچەیەکی تر.
کرێکاران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەقامی ناوەندی شاریان کۆنترۆڵ کرد و بۆ داواکردنی مافە دزراوەکانیان سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا.
ڕەدکردنەوەی ئۆردەرەکانی براندە جیهانییەکان لە ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی دەیان کارگەی لەو وڵاتە دووچاری مایەپووچی کردووەتەوە و کرێکاران بێ هیچ قەرەبووکردنەوەیەک ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.
بە پێ‌ی ڕاپۆرتی فۆربیس مێگاکۆگا و براندە بازرگانییەکانی وەک Sears، Forever 21، Ross Dress for Less، The Children’s Place، Kohl’s، Top shop، … تاکو ئێستا بڕی ٤٠ ملیار دۆلاریان لە جلوبەرگی ئامادە و دووراو بە کارگاکانی بەنگلادش نەداوە. لە کاتی ڕێکارەکاندا ئەو ئۆردەرانەیان ڕەد کردووەتەوەو بوونەتە هۆکاری داخستن و مایەپووچی دەیان کارگا و بێکاربوونی هەزارەها کرێکاری کارگاکانی جلوبەرگ.
کامەران احمد
Soranmm Aziz, Zana Ahmad and 2 others
Leave A Reply

Your email address will not be published.