هێزوئەمنی یەکانی ڕژێمی توركیا بەهۆی بەشداری نەورۆز وە چەندەها کەسی زیندانی کردووە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی \
ڕۆژی ٢١-٣-٢٠٢٢ لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان ئاهەنگی یەک ملیۆنی نەورۆز بەڕێوەچوو بەڵام لە ڕێوڕەسمەکەدا هێزەئەمنی یەکانی دەوڵەتی توركیا هێرشی کردە سەر بەشدار بوانی ئاهەنگگێڕان و ژمارەیەكی زۆریان لێ زیندانی کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشەکە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەلانیکەمەوە (٢٩٨) کەس، کە (١٥٠) کەسیان منداڵن دەستگیرکران، هاوکات ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تائێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد ڕاگیراون.

