سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده کانی ئیتڵاعاتی ڕژیمی ئێران وده‌ستبه‌سه‌ركردنی خەڵک بەڵام زۆر بەگەرمی خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەشەداری ئاهەنگەکانی نەورۆزیانکرد
ئەڵتەرناتیڤی شورایی \
*لەگەڵ هاتنی یادەکانی ساڵی نوێی کوردی ونەورۆزدا ڕژێمی ئیسلامی ئێران زیاتر چاودێروئیتڵا‌عاتەکان وهێزی چەکداری بڵاوپێکردوە لەکوردستان و لەچەندین ناوچە ڕێگری کردوە لەهاتوچۆی خەڵک بۆئەوەی بەشداری ئاهەنگاکانی کوردستان بکات ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کەسی دەست بەسەرکردوە.
_لە ڕۆژی ٢٤-ئازار ی ٢٠٢٢ له گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به شاری سنه، گوندی “میراوی” سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و گوندی مارئاوی سه‌ر به شاری كامیاران ئاهەنگی تایبه‌ت به نه‌وڕۆز به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه چوو.
– ٢٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به بۆنه‌ی به‌شداری كردن له ئاهەنگی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئیتڵاعاتەکانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
*لەئاهەنگی نه‌ورۆزی پاركی منداڵانی ئاویه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه ٢٣-٣-٢٠٢١ باوكی “ئاریانا سه‌لیمی” به ناوی “ئارمان سه‌لیمی” كه دوای تر ئازاد كرابوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
– له ئاهەنگی نه‌ورۆزی له پاركی منداڵانی ئاویه‌ری شاری سنه، زیاتر لە ٣٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون دواتر بەشێکیان ئازادکران .
كه ناوی ١٥ كه‌سیان ئاشكرا كراوه كه بریتین له :
١-ئازاد مه‌حموودیان
٢-به‌توول ئه‌عزه‌می
٣-ئومید حسێنی
٤-سوهراب جه‌لالی
٥-فواد عه‌نایه‌تی
٦-كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی
٧-سه‌هه‌ند به‌رزه‌نجی
٨-كه‌یوان مه‌حموودی
٩-ئاره‌ش شه‌كیبا
١٠خالید حسێنی
١١-جه‌مشید فه‌ری
١٢-فه‌ردین په‌یمانكار
١٣كه‌یهان كاكه‌خانی
١٤-ئارمان سه‌لیمی
١٥-ئاره‌ش فیداكار
بەپێی زانیاری یەکان هونەرمەندی گۆرانی بێژ عادڵ نادری، بەهۆی گوتنی گۆرانی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە بانگ کراوە و دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە.