سەنای مام یوسف دەستگیر کرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی \
فەرمان چۆمانی و عومەر چاوشین\
ئەمڕۆ 21؍3؍2022 لە سەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، مەفرەزەی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە، تۆمەتبار (سەنا یوسف احمد)، لە دایکبووی 1994 دانیشتوی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێی مادەی دووی خراپ بە کارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا.
مەتباری ناوبراو بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تا بەروای 30؍3؍2022 بەندکرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پولیسی شەهید سەرکار بۆ ڕێکخراوە.
هۆکاری دادگایی کردنی سەنا یوسف بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلێدوانەکانی گوتویەتی دەستی سەدام حسێن خۆش بێت هەڵبجەی ترش وخوێ کرد ،لەبەرامبەر ئەم لێدوانە وقسانەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای هەڵەبجە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار کرد بەوهۆیەوە دادگا سزایی سەنای داوە بە بەندکردن .

