شارۆچەکەی سۆران: باوکێک بە ٦ گوللە کۆتایی بە ژیانی کچەکەی هێنا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

عومەر چاوشین و فەرمان چۆمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18-3-202 لە قەزای سۆران کچێکی تەمەن 15 ساڵ بە شەش گوللـە لەلایەن باوکییەوە کوژرا و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیش ڕایدەگەێنێت، ” لەگەڵ دوو کەسدا چووەتە دەرەوە

.” شێروان خالید، وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی لە سۆران (هەینی 18-3-2022) ڕایگەیاند، “کاتژێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی کچێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، کە شوێنەواری شەش گوللـە بە جەستەیەوە بووە، کچەکە ناوی (ئ.ع.م) و تەمەنی 15 ساڵ و قوتابی بووە، لەلایەن باوکییەوە بە چەکی کڵاشینکۆف کوژراوە.”

 

ناوبراو گوتیشی “هۆکاری کوشتنەکەیش ئەوەبووە گوایە لەگەڵ دوو كەس چووەتە دەرەوە و باوکی کچەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.”

Leave A Reply

Your email address will not be published.