بەرزو بەرێز بێت یادی گیان بەخت کردووانی گوردانی شوان
ئەڵتەرناتیڤی شورایی
بەرز و بەڕێز بێ یادی گیانبەختکردوانی کارەساتی کیمیایی نۆتشە

ڕۆژێک دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجەکەلە١٦-٣-١٩٨٨واتەلە ١٧-٣-١٩٨٨ و ڕژێمی دڕندەی بەعسی عێراق شاری نۆدشەی هەورامانی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆردومان کرد بە چەکی کیمیایی جۆری خەردەل،
لە پاش هەفتەیەک و لە٢٤-٣-١٩٨٨ بۆ جاری دوەم و لە٢-٤-١٩٨٨ بۆجاری سێهەم ئەم شارە خۆشەویستە ی بۆردومان کردوە،لەئەنجامدا (١٠٤) کەسی مەدەنی لە مناڵ ژن و پیرپککەوتە بوونە قوربانی و شەهید بوون،وە زیاتر لە (٧٠٠) بریندار کەس بریندار بوون، تائیستاش بریندارانی ئەم تاوانە بەهۆی کاریگەری برینەکانیانەوە بەیناو بەین و ساڵانە گیان دەسپێرن..
ئێمە وێڕای مەحکووم کردنی ئەو جەنایەتانەی شاری هەڵبجەو گوردانی شوان شاری سەردەشت و کارەساتەکانی ئەنفالەکان ،خۆمان بە هاوژانی خەڵکی قارەمان و شۆڕشگێڕی سەرجەم ئەو شارو ناوچانەدەزانین بە تایبەت بنەماڵە شەهیدەکانیان ئەزانین و هیوای چاکبوونەوەی بریندارانیان ئەکەین بە هیواین هەرگیز ئەو جۆرە کارەساتانە لە داهاتوویی خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتی دا ڕوونەداتەوە .
بکەران وهاوکارانیان پێویستە لە دادگایەکی عادیلانەدا بە ئاشکرا دادگایی بکرێن وسزابدرێن بە پێ ی ئاستی تاوانەکانیان .
هەرگیز ناکرێت خەڵکی کوردستان چاوپۆشی لەو جۆرە تاوانانە بکات .
