با لەیادی هەڵەبجەدا هەموو یەک دەنگ بڵێین ئیتر بەسە ئیتر بەسە
کاوە عومەر
هەڵەبجە وئەنفال کوردیان بەجیهان ناسان
ئەم دەستکەوتانەی ئێستا بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال وکیمیاوین ئێمە بەڵێن ئەدەین کە هەموو شتێک بۆ قوربانیانی کیمیاباران ئەنفال دەکەین شارو دیهاتەکانیان بۆ ئاوەدان دەکەینەوە بریندارەکانیان چارەسەر دەکەن ،هەڵەبجە دەکەینە پاریزگار قەرەبوی کەسوکاری قوربانیەکان زیانلێکەوتوان دەکەینەوە ئێمە قەرزاری کەسوکاری شەیدان وقوربانیانی تاوان وکارەساتی کیمیاباران و ئەنفالین حکومەتی عێراق بوڵێنی داوە قەرەبوی زیانلیکەوتوان بکاتەوە و .
دەیان بەڵێنی تریش کە زیاتر لە ٣٠ساڵە ئەم قەوانە پوچ وبێ ناوەرۆکانە بەگوێی خەڵکدا لێ ئەدەنەوە.
ئەوە چەند ساڵە بەحساب هەلەبجە بوەتە پارێزگابەڵام لەڕوی عەمەلیەوە جگە لەوەی کەسێک موچەی پارێزگاری وچەند بەڕێوەبەرایەتی وفەرمانبەر بەناوی پاریزگاوە دامەزراون لە عێراقدا بەڕەسمی نەناسراو زۆرینەی خەڵکی هەڵەبجەو لە ناویشیاندا بریندارانی چەکی کیمیاو لە خراپتین دۆخدان هەر چەند مانگ وساڵێک جارێک چەند کەسێکیان بەهۆی بێ چارەسەریەوە گیان لەدەست ئەدەن.
ئەڵبەت هەموو هاوڵاتیانی کوردستان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕگاربوانی کیاوی وئەنفاڵ بوو بن یان نا هەروەک هاوڵاتی کوردستان مافی خۆیانە لەژیانێکی شایستەی سەردەمیانە بەهرەمەند بن وئەگەر کەسانی ئامادەبەکارن دەسەڵات وحکومەت کارو زەمینەی کارکردنیان بۆ بڕەخسێنێت وەیان بیمەی بێکاری وسۆسیالیان بۆ دابین بکات بەتایبەتی تریش ژنان ومنداڵان وکەسانی سەرو ٦٠ساڵ کە سەرچاوەیەکی داهاتیان نیە.
چ جای ئەوەی کە ڕزگار بوانی کیمیاوی وئەنفاڵ کەجگەلەلەدەستدانی چەندین ئازیزیان لە خێزان وکۆڵان وگەڕەک وشارو گوندەکانیان،شوینی نیشتە جێبونی شیاویان لەدەستداوەو بەدڵنیایی لەبارطکی دەرونی سەختتدا دەژین ،سەختی لەدەسدانی ئازیزانیان لەلایەک وسەختی ژیانی ئەمڕۆشیان لەلایەکیتر.
لەهەموو ئەوانەس سەختر ژیان وگوزەرانی سەرۆک وسەرکرەدە ملیاردێرەکان و بێ موچەی وبێکاری وبێ خانەولانەی ئەمانیش لەلایەکی ترەوە.ئایا کاتی ئەوە نیە پاش ٣٠ساڵ بەدەسەڵادارانی عێراق کوردستان بڵێین ئیتر بەسە گوگرتن لەبەڵێن و ڕشتنی فرمێسکی درۆینەتان ئێمە ئیستا جێبەجێکردنمان دەوێت قەرەبوکردنەوە مان دەوێت
کۆتایی هینان بە بێ موچەی وبێکاری وبێخانەولانەیمان دەوێت .
چارەسەری دەمودەستی بریندارانی چەکی کیمیاوی مان دەوێت خولقاندنی کەشێکی ئینسانی سەردەمیانەمان دەوێت کە تەپوتۆزی کیمیاوی وسێبەری مەرگی شینەیمان لەسەر دوربخاتەوە.
