لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە
وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باج بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و نرخی سەرجەم پێداویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان بەرزبۆتەوە و هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو :
١ ــ سەرجەم قسەکانی سەرۆکی حکومەت ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە جگە لە پاساو هێناوەوە بۆ دزی و گەندەڵیەکانیان هیچ شتێکی نوێی تیا نەبوو.
٢ ــ هەڵوێستی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو مامۆستا و خوێندنگایانەی بایکۆتیان کردووە و داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دام و دەزگاکان دەکەین لە ڕۆژی یەکشەممە وە بەرواری.
٦ / ٣ / ٢٠٢٢ بایکۆتی دەوام بکەن و دەوامی سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگەکان ڕابگرن . هاوکات داواکارین بۆ مانگەکانی ئایندەش لەئەگەری نەدانی مووچە بەسی ڕۆژ جارێک بایکۆتی دەوام و خوێندن بکرێت .
له کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین هەر پێشهاتێک بۆ پرۆسەی پەروەردە بێتە پێش دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بێباکی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسن .
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
٥ / ٣ / ٢٠٢٢