کوردستان :ماوەی ٤ ڕۆژە ڕۆژنامەنوس دانا ڕەزگەیی زیندانی کراوە، بەتۆمارێکی دەنگی ڕۆژنامەنوس باس لەبارودۆخی خۆی دەکەی
فەرمان چۆمانی و عومەر چاوشین
ڕانیە/ئەلتەرناتیڤی شورایی
ڕۆژنامەنوس دانا ڕەزگەیی ڕایدەگەێنێت ماوەی ٤ڕۆژە بە بێ تاوانی دەستگیر کراوم و ئێستا لەگەڵ پیاوکوژ و ژن کوژ و دز و جەردە لە زیندان دام.
ئەمە دەقەی ڕاگەێندراوەکەی ڕۆژنامەنوس (دانا ڕەزگەیی) یە :
سڵاو و رێز بۆ گشت خزمان و دۆستانی ئازیزم ماوەی ٣ سێ رۆژە دەستگیر کراوم بەبێ تاوانی گوایە سالی ٢٠٠٨ من لە دوو پۆلیسی ھاتووچۆم داوە وە سوکایەتیم بە ئەفسەرەکەیان کردوە لە شارۆچکەی ھەریر بەلام بەداخەوە من ئەو کاتە نە سەیارەم ھەبوە نە ئەو رۆژە لەو سنورە بوم بەداخەوە دۆسیەکە خالیە لە ھەموو شتێک ھیچ بەلگەیەکی سەلمێنەری تێدانیە ئێستا بێتاوان لە زیندان لەگەل پیاو کوژو ژن کوژو دزو جەردە راگیراوم تاکو رۆژی دادگا لەکاتێکدا من ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانم ١٣ سال کاری رۆژنامەنوسیم کردوە. سوپاس بۆ دلسۆزی و خەمخۆری ھەموو لایەک.