قەڵادزێ گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

0

فەرمان چۆمانی و عومەر چاوشین

ڕانیە/ئەڵتەرناتیڤی شورایی

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “گەنجێک بەناوی ( ق . ب . ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٦، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین، پیشەی پێشمەرگە لە لیوای ٦ی پیادە، ٤ چەقۆ لێدراوە و کوژراوە،.

لەڕوداوەکەشدا هاوسەرەکەی بەسوکی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە” پۆلیس دەڵێت “بەوتەی هاوسەرەکەی “بەیەکەوە ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ ئینجا لەلایەن ٣ کەسی ناسراو بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و بەسەختی برینداریان کردووە”.

بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.