شارۆچکەی چوارقورنە: ژنێک کوژرا
عومەر و فەرمان
ڕانیە/ئەلتەرناتیڤی شورایی
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/٢/١٤ لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە لە نزیك پێشانگاڪانی ئۆتۆمبێل ڕووداوێڪی تەقە ڪردن ڕوویدا لە ئەنجامدا ڪەسێك بەناوی(پەرژین نەسرەدین لە ڕەگەزی مێ لە دایڪبووی ساڵی ١٩۷١ پیشە ژنی ماڵ دانیشتوی هەولێر/ پیرزین گیانی لە دەستدا، لەئێستادا دووکەس بە تۆمەتی تەقەڪردنەڪە دەستگیرڪراون لێڪۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
پەڕاوی لێڪڵینەوە ڪرایەوە تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی ڪەس و ڪاری ڪرایەوە لێڪڵینەوە لە ڕووداواڪە بەردەوامە.
بەپێی زانیاریەکانی ئەلتەرناتیڤ ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و پەیوەندی هەیە بە ڕووداوی خۆ خنکاندنی کچێکی١٧ ساڵانی شارۆچکەی سەنگەسەر چەند ڕۆژێک پێش ئێستا.