گەنجێکی دیکە لە شارۆچکەی سەنگەسەر خۆی خنکاند
فەرمان چۆمانی و عومەر چاوشین
ڕانیە/ئەلتەرناتیڤی شورایی
پۆلیس ڕاپەرین ڕایگەیاند کاتژمێر سی بەرەبەیانی ۱۲؍۲؍۲۰۲۲ لە شارۆچکەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر لە دەڤەری ڕاپەرین، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( وریا جەوهەر) لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٤، پیشەی کاسب، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری ” لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە ” بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە شایانی وتنە چەند کاتژمێرێک پێش ئەو ڕووداوە کچێک لەو شارۆچکەیە خۆی خنکاند بەڵام دیار نییە ڕووداوەکە پەیوەندیان پێکەوە هەیە، یان نا.