لەشارۆچکەی سەنگەسەر:کچێک خۆی خنکاند
فەرمان چۆمانی و عومەر چاوشین تایبەت بە ئەلتەرناتیڤی شورایی:
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ ١١-٢-٢٠٢٢ تەرمی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان، کە پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکانیش پێدەچێ بە پەت خنکابێ و بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
کچەکە ناوی (خۆزگە ئاسۆ) یە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بەهۆی خڕاپی و کەمی نمرەی وەرزی یەکەمی خوێندن کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.