لەشارۆچکەی کەلار:منداڵێک بە فیشەک خۆی کوشت
فەرمان چۆمانی ــ عمرچاوشین ئەڵتەرناتیڤی شورایی /گەرمیان
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەمە لە قەزای کەلار لەگەڕەکی حەمرین، منداڵێکی هەشت ساڵان بەناوی (ئایە حەسیب سڵاح) بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی دەمانچە برینداربوو،لەبەرسەختی برینەکەی لەنەخۆشخانەگیانی لەدەستدا.
لەسەرئەوڕووداوە پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ یاری کردن بەدەمانچەکەی باوکی ،دواتر فیشەکی لەدەست دەرچوو و خۆی بریندارکرد، دوای چارەسەری خێرا لەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدهەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لەسەرئەوڕوداوە پۆلیسی گەرمیان ڕونکردنەوەی نەداوەلەسەرمۆڵەتی چەکی بەکارهاتوو،وە هیچ زانیاری لەسەردەستگیرکردنی کەس نەخراوەتەڕوو لەکاتێکدا بۆچی دەبێت منداڵ یاری بەچەک و کەل وپەلی مەترسیداربکات!!
