بۆچی ئەنانیەت زیادی کردووە!
حەمە غەفور
بە هۆی ئەزمەی کۆڕۆناوە ئەنانیەت زۆر زیادی کردووە لە دنیادا. بێگومان کەسێک کە ڤاکسینی وەرگرتووە و باوەڕی بە هەنگاوەکەی خۆی هەیە و هەقی کەسی تری نییە چی ئەکات، لە ڕاستیدا کەسێکی بەڕێز و جێی تەقدیرە.
بەڵام ئەو کەسەی ڤاکسینی وەرگرتووە و تەسویری ئەکات و بڵاوی ئەکاتەوە و هانی خەڵک ئەدات ڤاکسین وەربگرن، نەک هەر هێندەش دێت موحارەبەی ئەو کەسانە ئەکات کە ڤاکسین وەرناگرن، ئەنانیەت و خۆپەرستیەکی بێ ئەندازەیان تێدایە!
بۆچی؟ چونکە ئەم کەسانە ئەیانەوێ هەموو کەس ئیجبار بکەن ڤاکسین وەربگرن یاخۆ ناچاریان بکەن بەو شتەی کە ئەوان خۆیان کردوویانە یان ئەوان پێیان وایە باشە. پێشێل کردنی ئازادی ئەوانی دیکە پاساو نادرێ و جێی قبووڵ نییە. باوەڕ هێنان بە ئازادی ناتوانێ تەنیا ئیدیعا بێت، لە مەیدانی واقعیدا پراکسیس ئەکرێت.
ئەگەر بێت و ئیدیعاکانیش بە ڕاست دابنێین سەبارەت خەتەری کۆڕۆنا کە ئەوترێ دوو ملیۆن کەس مردوون پێی، بەڵام لە بەرامبەردا بە هۆی کۆڕۆناوە نزیک بە پێنج ملیۆن کەس کە زۆریان منداڵن بەهۆی برسیەتییەوە مردوون، برسیەتییەک کە ئەم ئەزمەیە دروستی کردووە. جگە لەو ئەژمارە زۆرەش کە بە هۆی ئیکتیئاب و سترێسی بێکابوون و شتی دیکەوە مردوون.
زیاد لە هەشتا لە سەدی بزنسی بچووک ئیفلاسی کردووە لە دنیادا، وە کۆمپانیا زەببەللاحەکان چەند قاتی تر دەوڵەمەندتر بوون.
ئینسانی ئاگا و هۆشیار بەر لە هەر شتێک هەڵوێست و کاردانەوەی ئەوانی تر ئەبێت بە ڕەسمی بناسێت و بیسەلمێنێت هەتا ئەگەر دژیش بێت لەگەڵ دید و بۆچوون و هەڵوێستیشیدا.
