لەشارۆچکەی کەلار:کەسێک بەتاپڕ کوژراو
فەرمان چۆمانی ــ عمرچاوشین ئەلتەرناتیڤی شورایی/گەرمیان ::
عەلی جمال ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پیاوێک بەچەکی جۆری تاپڕ کوژرا.
ئەوبەرپرسە ڕاشیگەیاندووە ،کەسوکاری قوربانیەکە دەڵێن بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەوپیاوەکوژراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەمە٩/٢/٢٠٢٢ لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( خ – ف – ع ) لەدایکبووی ١٩٨٥ گەیاندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەک لەجۆری چەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو. بەوپێیەی وتەلەکەس وکاری قوربانیەکە وەرگیراوە ،پۆلیسی گەرمیان هۆکاری ڕوداوە تاوانکاریەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت ،بەوتەی کەسوکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو هاوڵاتی هەبووەو کەس وکارەکەی ڕایان گەیاندوە ،ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێش دەرگای ماڵی خۆمان بەچەکی جۆری تاپڕ تەقەیان لەناوبراو کردوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
عەلی جمال زیاتر ڕونکردنەوەی لەسەر ڕوداوەکە داوەو دەڵێت،لەسەر سکاڵای کەسوکارەکەی ،دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکردوەو پۆلیس لەهەوڵی جێبەجێ کردنی ڕێکارەیاساییەکاندایە لەسەرئەوڕوداوە تاوانکاریە.