فاشارەکانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر هاوڵاتیان درێژەی هەیە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :
لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی ئەمنی ئیتلاعاتی مەریوان دەستی کردووە بە بانگهێشتکردنی ژمارهیهكی زۆر لە خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لێپرسینهوهیان لهگهڵ كردوون.
بە پێی سەرچاوەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی ئیتڵاعات بەڵێنییان لە هاووڵاتییانی گوندی “نێ” وەرگرتووە کە لهمهوبهدوا لە هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێک کە لە گوندی “نێ” بەڕیوە دەچێت بەشداری نەکەن و هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری پێبەندنەبوون بە بەڵێنییەکانیان دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن.
