په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا دۆکیومینتی وڵاته‌که‌یان به‌تاڵ کردوه !
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
له ٢٦ / ١١/ ٢٠٢١، چه‌ند پهلهمانتارێک به سه‌رپه‌رشتی جۆن کریستڤ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی فه‌ره‌نسه ، پرۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژی کوردی باشووری کوردستان یان ، له لایه‌ن سه‌دامه‌وه بۆبه جینۆساید ناساندنی کورد ، به به‌ڵگه‌نامه‌و دۆکیومینت ، به به‌شداری 26 په‌رله‌مانتار، له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا خسته روو ، 9 په‌رله‌مانتار پرۆژه‌که‌یان په‌سه‌ند کرد و17 پهرلهمنتاریان دژی پرۆژه‌که وه‌ستانه‌وه ، گوایه ئه‌و فراکسیۆنه‌ی حکومه‌تی پێک هێناوه ،پرۆژه‌که‌ی نه‌داوه به په‌رله‌مان .
ئه‌م جۆره ماندووبوون و هه‌وڵ وپهرۆشیانه له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ، به چاودێڕی میدیا کانی فه‌ره‌نساو دنیا ، چه‌ند گرنگی به‌های بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد بۆفهرهنساو جیهان هه‌یه ،به پێچه‌وانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کردنی پرۆژه‌که ، زیاتر له به‌های ده‌ستووری و یاسایی کۆمه‌ڵکوژی کورد بۆ ناساندنی به جینۆساید ، وه‌ک دۆکیو مینتی نیوده‌وڵه‌تی که‌م و بچووک ده‌کاته‌وه .
له 24 / 7/ 1923 له په‌یمان نامه‌ی لۆزانی سویسرا ، سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیاو فهرهنساوتورکیاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بۆ سڕینه‌وه‌ی په‌یمان نامه‌ی سیڤهربوو ، غه‌درو وزوڵم و خیانه‌تی ئه‌و وڵاته زلهێزانه کورد یان رووبه‌رووی زنجیره کۆمه‌ڵکوژی کرده‌وه ، نه‌ک هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌نامه و دۆکیومینتی نێو کوردستان ، هه‌زاره‌ها دۆکیومینت له میدیای بیستراوتۆمارو بینراو ی (فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا وئیتالیاو ئه‌ڵمانیاو تورکیاوبهلجیکاو وڵاته یه‌کرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا ) ، له لایه‌ن رۆژنامه نووسانی ئه‌و وڵاتانه‌وه تۆمار کراوه که راسته‌و خۆ سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردوه ، ئه‌و رۆژنامه نووسانه ،له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیهدا ، توشی تێڕامان بوون ،هه‌ر یه‌که‌یان به چه‌ند گوزارشت وشه‌یه‌ک ئاماژه یان به‌و دیمه‌نه تراژیدیانه کردووه ، به چاوی خۆیان و کامێراکانیان بینیویانه .
ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یبین لێدوانی میدیاکانی فه‌ره‌نسایه ، راسته‌و خۆ له شوێنی تراژیدیای ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک دۆکیومینت تۆمار‌و بڵاو یان کردوه‌ته‌وه ، له فه‌ره‌نسا بوون به دۆکیومینتی نیوده‌وڵه‌تی ،دوای 33ساڵ به‌سه ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌دا ، به چ پێوه‌رو ده‌ستوورو یاسا و رێسایه‌ک ، چۆن له و 26 په‌رله‌مانتاره ( 9) په‌رله‌مانتاریان بڕیاری پرۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژی کورد جینۆساید په‌سه‌ند ده‌که‌ن و (17) په‌رله‌مانتاره‌که‌ی تریان دژ به پرۆژه‌ی جینۆسایده‌که ده‌وه‌ستنه‌وه .
لێره‌دا بڕوانینه چه‌ند دۆکیومینتێکی میدیاکانی فه‌ره‌نسا،رۆژنامه نووسه‌کانیان رووداوه‌کانیان له که‌ناڵه جیا جیاکادا گه‌یاندووته فه‌ره‌نسا و دنیا .
*ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا 28/ 3/ 1988 ده‌ڵێ:
-هه‌ڵه‌بجه شارێکی سه‌ر به‌کوردستانی عێراقه ، له 16-17 – 18ی مارس له لایه‌ن سه‌دام حسین به چه‌کی کیمیایی بۆردومان کرا ، ئێستا ئه‌و شاره وه‌ک شارێکی به‌ستووی بێ جوڵه ده‌رده‌که‌وێت ، مه‌رگ باڵی به‌سه‌رداکێشاوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له خه‌وێکی قوڵدابێ، لێره مرۆڤ هه‌ست به شه‌ڕه‌نگیزی مرۆڤ ده‌کات ، کاتێ ده‌بینرێ ژیان له‌و بۆمبانه‌وه کۆتایی یان پێ دێ، به‌سه‌ر شوێنه جیا جیاکانی شاره‌که‌دا باراون .
*رۆژنامه‌ی نۆفیل ئهبزر فاتۆر ی فه‌ره‌نسا له مارسی 1988له باره‌ی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌م رستانه‌ی تۆمار کردووه :
-ئه‌و فه‌رمانانه‌ی سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق ده‌ریکردوون بۆ بۆردومان کردنی کورده‌کانی به گازی کیمیایی ،له روانگه‌ی مافه نیو ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه به تاوانه‌کانی جه‌نگ ده‌ژمێرێ، به به‌ڵگه‌کانیشی ئاماژه‌ی به‌وه کردوه کهدهسهڵتدارانی به‌غداد هیچ رێز‌و گرنگیه‌ک بۆ رێکه‌وتنه‌کانی جنیڤ دانانێن.
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی دا ،له‌وپه‌ڕی توندی و سه‌ختی شه‌ڕه‌کانیان دا ، ئه‌و جۆره ژه‌هره‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی به‌کار نه‌هێنا وه ،له‌و کاته‌دا ئه‌ڵمانیاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت خاوه‌نی زۆرترین عه‌مباری ژه‌هری کیمیاوی بوون .
*جۆن ئه‌فریک –مارس 1988
رژێمی عێرق دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌که له‌ده‌ست دا ،فه‌رمانی بۆردوومانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به چه‌کی کیمیایی ده‌رکرد ، بۆیه بۆرومانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی کردوه که له به‌ر ناچاری بارودۆخه‌که رووه‌و سنووره‌کانی ئێران هه‌ڵاتن ، گازه ژههراوییهکانیشی له بۆردومانه‌که‌دا به‌کار هێناوه .
مایسی 1988رۆژنامه نووسان و میدیاکانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی کورد له هه‌ڵه‌بجه به‌م شێوه دۆکیومیتاره دواون ، لێدوانه‌کانیان بووه‌به دۆکیۆمینتی فه‌ره‌نسا، له26 / 11 / 2021 ، 17 په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسا دژ کۆمه‌ڵکوژی کورد وه‌ستانه‌وه ، پرۆژه یاسای به جینۆسایدی کوردا یان خسته په‌راوێزه‌وه ،به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ، جارێکی تر په‌یمان نامه‌ی لۆزان یان زیندووکرده‌وه ،پارێزگاریان له تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی کورد کرد ، به‌ڵگه‌نامه و دۆکیومینتی رۆژنامه نووس و میدیاکانی وڵاته‌که‌یان به‌تاڵ کردوه !
