” ئەخلاق پەیوەستە بە خەباتی چینایەتیەوە”
“ئەوەی لە بۆرژوازیدا بە ئەخلاق هەژماربکرێت،
لای ئێمە نا ئەخلاقیە.”

“پرۆتێستانتە مەسحیەکان، بنەما ئەخلاقیەکانیان لە بۆرژواکانەوە وەرگرتبوو لە هەریەک لە: هەژاری، ژیانی ڕەبەنی (هاوسەرگیری نەکردن)، و گوێڕایەڵی، ئەوان تەنها سێهەمیان جێبەجێکرد.
پاڵەوانەکانی کڵێسا، بوونە بیرۆکرات، وەک عادەتی هەمیشەی بیرۆکراتەکان، خەڵکانێکی قۆڵبڕ و ساختەچی.”
ئەخلاق لە دیموکراسیدا بریتیە لە سەرمایەداری لیبڕاڵ،
لەوپەڕی لوتکەشیاندا یەکسانە بە ئەخلاقیاتی فاشیزم.”
“دەسەڵاتدار و کاسەلێسەکانیان بە پارتەکەی ئێمە (بۆڵشەفیک)یان دەگوت: “پارتێکی بێ بنەمای ئەخلاقی”، ئەمەش لەبەرئەوەی کە لێنین ڕەتیکردەوە ئەو بنەما ئەخلاقیانەی کە خاوەن کۆیلەکان دایانمەزراندبوو چیتر قبوڵبکرێت، بانگی کرێکارەکانی کرد کە بێنە نێو خەباتی چینایەتیەوە و شێوەی ئەخلاقیانەی درووستی دیاریکرد.
لەلای ئەوان لێنین نائەخلاقی بووە، چونکە ئەو ئەخلاقیاتەی چینی دەسەڵاتداری ڕەتکردەوە، هەموو ژیانی بەتەواوی بۆ ئەوە تەرخانکرد؛ هەموو ژیانی خەباتکردن بوو بۆ خەڵکانی چەوساوە.
بە گرتنەدەستی بیرۆکەی عەقڵێکی هۆشیارانە و ئەوپەڕی چاونەترسانە ئەو بیرۆکەیەی خستە جێبەجێکردنەوە، بە سووربوون لەسەر خەبات و مافی کرێکارێکی سادە، ژنێکی بێچارە، منداڵێک.
هەر بەڕاست وادەرناکەوێت کە ئەو نائەخلاقیەی ئەوان باسی دەکەن، بەرزترین پێگەی [ئەخلاقی] هەیه لە مێژووی مرۆڤایەتیدا؟”
“لەنێو ڕیزە شۆڕشگێڕە مارکسیەکاندا، سۆشیال دیموکرات و بەرەی ناوەڕاست (ئەوانەی خۆیان یەکلای نەکردووەتەوە) لە گەمژە دەچن؛ لە قازێک دەچن کە چونەتەپاڵ پزیشکێک، باوەڕیان بە موعجیزەیە و سیحر و جادووە، دوردەکەونەوە لە هەر شتێک کە قورسبێت. ئەمانە هەڵپەرستی ئاشتیخوازن لە دوکانداری سۆشیالیستی دەچن لە کاتێکدا بۆڵشەفیەکان لە پاڵەوانی تەواو دەچن، ئاخر هەر لێرەوەیە کە ڕقی پیسی ئەوان لە بۆڵشەفیەکان دەستپێدەکات؛ چونکە ئەوان لە مێژووەوە پڕن لە هەڵە و عەیبە، لە کاتێکدا بچوکترین گومان لە باوەڕی هیچ بۆڵشەفیەک ناکرێت.”
Their Morals and Ours
By Leon Trotsky
لە ئینگلیزیەوە: ئاکام جەزا