بۆچی ئاردی سفر گرانکرا..؟
دڵشاد مەجید
حکومەت ڕێگا خۆش دەکات کە بازاری ئارد و گەنم بۆ ھەردوو کۆمپانیای ( قەیوان و خۆشناو)قرۆخ بکات.!!


وەزارەتی کشتوکاڵ و خودی وەزیری کشتوکال (بێگەرد تاڵەبانی) دەلالی کۆمپانیاکانی حزبە.. بەناوی پرۆژەی ( بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران) ئەم سەرچاوە گرنگەی خەڵکی تەسلیم بەو دوو کۆمپانیای حزب کردووە.
لەھەمووی ترسناکتر ئەم دوو کۆمپانیایە، بەتەواوەتی قرۆخی بازاری گەنم و ئارد دەکەن لەکوردستان.
ئەم دوو کۆمپانیایە ھەموو گەنمی کوردستان دەکڕنەوە ،بەمەرجێ نابێت ھیچی تر ئارد لەتورکیا و ئێران بێت، ھەروەھا خۆشیان گەنمی (بنەتۆ) بەبێ گومرگ ھاوردە دەکەن و ھەرخۆشیان دەیفرۆشنەوە بە جوتیاران .
ئەم گرانکردنەی ئارد لە
بازار، ڕێگا خۆشکردنە بۆ ئەوکاتەی کاتێ بەرھەمی ئەو دوو کۆمپانیایە ( قەیوان و خۆشناو) دەکەوێتە بازار.

ئەم دوو کۆمپانیایە لەگەل کۆمپانیایەکی تر بەناوی (کاروخ )، ئامادەییان پشاندا کە گەنمی جوتیاران بکڕنەوە.









ئەگەر دیقەت بدەن بەم مەرج و ڕێکەوتنە، تەواوی پرۆسەی گەنم چاندن و بەپیشەسازی کردن و بە بازارکردنی گەنم و ئارد لەڕێگای ئەو دوو کۆمپانیایە دەکەوێتە دەست حزب. لەزۆر ڕێگاو سەرەوە قازانجێکی خەیالی دەکەن. چۆن؟






——————————
ئەگەر دیقەت بدەین لە پەراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەڕۆژی ٧/٢٢ ی ئەمساڵ پرۆسەی کڕینەوەی گەنم لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایە تەواو دەبێت. کەچی دوای مانگێک لە ٨/١٨ نرخی ئاردی سفر لەبازار گران دەبێت. ئەمەش خۆ ئامادەکردنێکی ئەو دوو کۆمپانیایە بۆ مانگەکانی داھاتوو، کاتێ بەرھەمەکانیان دەخەنە بازار.
ئەوکات ھیچ گومانێک لەسەر ئەو دوو کۆمپانیایە دروست نەبێ.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێ کەئەم حکومەتەو سەرجەم وەزیرو دامودەزگاکانی دەلالی کۆمپانیاکانی حزبن.
# پەراوی وەزارەتەکەی بێگەرد تاڵەبانی، سەبارەت بەنرخی گەنمی جوتیاران. #وەپەراوێکی تر سەبارەت بەلێ خۆش بوونی باج وگومرگ لەکۆمپانیای خۆشناو.
#لەسێیەم پەراویش وەزارەت داوای لەدوو کۆمپانیایە کردووە، کاتێ (بنەتۆ) دەفرۆشنەوە جوتیاران بە٪٢ کەمتر بفرۆشنەوە جوتیاران.



