چەند دەوڵەتێک بەتوندی ناڕەزایەتی نیشان دەدەن لەدژی سزادانی حوکمدراوانی چالاکونانی مەدەنی بادینان لەکوردستانی عێراق
هەرەوەها لەلایەکی دیکەوە مارتین هووت، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە تویتێکدا نووسیویەتی، “تووشی شۆک بووم بە بڕیارەکەی دادگەی پێداچوونەوەی هەولێر کە جەخت لە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ پێنج رۆژنامەڤانەکە و چالاکڤانەکە دەکاتەوە کە لە مانگی ئابدا ئەو سزایەیان بۆ بڕێندرایەوە، ئەوە سەرەڕای کەموکورتییە رژدییەکان و تۆمەتی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵیان کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێکردبوون”.
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، “ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی میدیا و سیستەمی دادوەریی سەربەخۆ و پڕۆفیشناڵ لە پێکهاتە بنچینەییەکانی دیموکراسین”.
*لە ١٦ـی شووباتی رابردوودا دادگەی تاوانەکانی دووی هەولێر لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە ئهیاس کەرەم، شێروان شێروانی، شڤان سهعید بەڕۆژکی، گوهدار محەممەد زێباری و هاریوان عیسای بە شەش ساڵ زیندانی حوکمدا، بڕیارەکەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان لەسەر داوای دادگەی تێهەڵچوونەوە، رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە کرا.

