نەمسا:لەلایەن پۆلیسی نەمساوە مافیایەک کەسەر بە ئوردوگان بووە دەستگیرکرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی نەمسا/
لە٢٠/٦/٢٠٢١ لەلایەن پۆلیسی حکومەتی نەمساوە مافیایەکی سەر بە ئەردۆگان، دەستگیرکرا!
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم گەورە مافیای سەر بە ئەردۆگان بووە، وهاوڕێی منداڵی ئوردوگانە بەناوی (سەزگین باران) لەسەر داوای DEAئەمەریکا دەستگیرکرا و رادەستی ئەمەریکا کراوە.
ئەم مافیایە تاوانبارە بە سپیکردنەوەی ٥١٢ ملیۆن دۆلار ، لە رێگای خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیایەک تایبەت بە وزەیە.
هەروەها بەپێی زانیاری یەکان کە بەماڵپەری ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندراوە سەزگین باران پێشتر دادگایی کراوە و لەسەری ساغ بۆتەوە کە کۆمەڵێک تاوانی ئەنجامداوە لە بازرگانیکردن بە مەوادی هۆشبەر و بازرگانی کردنی بە مرۆڤەوە .
