چەمچەماڵ:کرێکارێک گیانی لە دەستدا
تایبەت/ئەلتەرناتیڤی شورایی
ئەمڕۆ ٢-٦-٢٠٢١ لە سەر رێگای تەکیە چەمچەماڵ کرێکارێک لە کاتی گەڕانەوەی لە کار گیانی لە دەستداوە سەرچاوەیەک لە گوندی حەیدەر بەگ بە ئەلتەرناتیڤی شۆرایی راگەیاند ”کرێکارێک کە خەڵکی گوندەکەیان بووە بە ناوی یوسف لە کاتی گەرانەوەی لە کار کردن بەهۆی پێشبرکێی دوو ئۆتۆمبیل گیانی لەدەستداوە’’.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ئ”ەو دوو ئۆتۆمبیلە لەسەر رێگای تەکیە-چەمچەماڵ پێشبرکێیان کردووە و یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان وەرگەراوە و (یوسف) کە بە ماتۆرسکیل بووە کەوتۆتە ژێر ئۆتۆمبیلە وەرگەراوەکە و دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە’’.
