دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا داری دیهاتەکانی کوردستانی عێراق دەبڕێت وسەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بێ دەنگە
تایبەت بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
ماوە چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی سوپای فاشیزمی تورکیا لە ڕێگای هێنانی کۆمپانیایەکی تایبەت داری دیهاتەکانی کوردستانی عێراق دەبڕێت،هەروەها لەئێستا دارەکان دەبڕێت ودەی گوازێتەوە بۆ وڵاتی تورکیا.
ئەوەی شیاوی باسە هەتا ئێستا نەپەڕلەمان نە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بەیاننامە وقسەیەکیان لەبارەیەوە نەکردووە ،ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورکیایان مەحکوم وشەرمەزار نەکردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە بەرپرسانی باڵانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگاداری ئەو لەشکێشی و داڕ بڕینەوەی سوپای دەوڵەتی تورکیان.