خۆپیشاندان دەست پێدەکاتەوە
تایبەت/ئەلتەرناتیڤی شورایی
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژلەکوردستان (کارۆخ عبدوڵاگوڵاوی)لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا ئاگاداریەکی بڵاو کردۆتەوەو نوسیویەتی : ڕۆژی چوارشەممە ٢/٦/٢٠٢١ کە هاوکاتەلەگەڵ کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەست پێدەکاتەوە.
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی وداواکاریەکانیان ،کارۆخ عبدڵا شوێنی چالاکیەکەی ئاشکراکردوە کە ،لەبەردەم بەشێک لە پەروەردەکانی هەرێم ئەوچالاکیە ئەنجام دەدرێت. بەپێی زانیاریەکان یەکێک لەتەوەری دانیشتنەکانی پەرلەمان لەوبەروارەدا باسکردنەلەسەرژیانی مامۆستایان.
ئەم چالاکیە ،وەک هەرچالاکیەکی تری مامۆستایانی وانەبێژ لەڕابردودا، داواکاریەبۆ دامەزراندنی مامۆستایان لەوانەبێژی بۆ بەهەمیشەیی.