وەزارەتی رۆشنبیری ئاواز و گۆرانیە فۆلکلۆریەکان لە کاری رێکلام قەدەغە دەکات

0

فەرمان چۆمانی ئەلتەرناتیڤی شورایی: بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری کە وێنەیەکی دەست (ئەلتەرناتیڤی شورایی) کەوتووە و واژۆی وەزیری لەسەرە ، تێتدا راگەێندراوە بەپێی ماددەی ٤ لە یاسای ژمارە (١٧) کە ساڵی ٢٠١٢ دەرچووە کە یاسای (مافی دانەر و مافە هاوسێکانە) هەر ئاواز و گۆرانیەک خاوەنەکەی دیار نەبێت وەزارەتی رۆشنبیری خۆی بە خاوەنی دەزانێت.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە دەبێت سەرجەم ئەو رێکلامانەی کە گۆرانی و ئاوازی فۆلکلۆر و هونەرمەندانی نەتەوەکەمانی تێدا بەکارهێنراوە رابگیرێن هەر کۆمپانیایەکی بواری رێکلام و کەنالەکانی راگەیاندن پێیەوە پابەند نەبن رێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئەو نوسراوە بەژمارە2205 /1/1 لە بەرواری ٢٠-٥-٢٠٢١ دەرچووە و لەو رۆژەوەش کاری پێدەکرێت.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.