زۆر بەداخەوە ئەوگەنجەپەنابەرەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەبەردەم ئۆفسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری هەولێر خۆی سوتاند ئەم شەو گیانی لەدەستدا
زۆر بەداخەوە ئەم شەو بێهزاد مەحمودی گیانی لە دەست دا .
گەنجێکی پەنابەری ڕۆژ هەڵاتی کورستان بەناوی بێهزاد مەحمودی کە ئەندامی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بە هۆی ناڕەزایەتی بە كەمتەرخەمی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ داواكانی و وەڵام نەدانەوەی، کەمافی پەنابەری یە ،ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا .
بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی کە لەسەدا ٪٩٢ بووە ،کە لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا ، ئەم شەو ٢٣/٥/٢٠٢١ لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی هەولێر بەداخەوەگیانی لەدەستدا.