هەوڵی کوشتنی جەوهەرئاغای هەرکی دراوە لەڕێگەی ژەهر پێدانەوە
بە پێی ڤیدۆیەک کەبڵاوکراوەتەوە .باس لە هەوڵی کوشتنی جەوهەر ئاغای هەرکی لەڕێگەی ژەهرپێدانەوە دەکرێت.
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردۆتەوە کە شەوی ٢٢ی ئایار ٢٠٢١ لەڕێگەی خزمەتکارێکی جەوهەرئاغاوە هەوڵی ژەهر خواردکردنی ناوبراو دراوەو هەرزوو پێی زانراوە بۆیە پلانەکە ئاشکرابووەو ئەوەی تائێستا زانراوە کە ئەو خزمەتکارە لەسەر داوای پاراستنی پارتی هەوڵی تیرۆرکردن و ژەهرخواردنی جەوهەرئاغای داوە.
ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ ئەوەشی ڕاگەیاند، کە ماوەیەک جەوهەرئاغاو کەسوکارەکەی بەوەیان زانیوە کە پارتی چاودێریان دەکات و جاسوسی چاندووە لەناویاندا و هەوڵی تیرۆرکردنی دەدات هەربۆیە شەوی ڕابردوو زوو بە پلانی ژەهرخواردنەکە زانراوەو پارتی لەو پلانەیدا سەرکەوتوو نەبووە.
*ئەمەش بەڵگەیەکی ڤیدیۆی یە بڵاوکراوەتەوە لە پەیج وئەکاونتەکانی فەیسبوک کە پەیوەندی تەلەفۆنی یە باس لە هەوڵی تیرۆرکردنەکەی جەوهەرئاغای هەرکی دەکات کەهەست بە پلانەکەیان کراوە ولەژێر چاودێری دایە.
*بەپێی زانیاری یەکان لەدوایی ئاشکرابوون وداننان بە هەوڵی ژەهراوی دانەکە جەوهەرئاغا تاوان بارەکەی ئازاد کردووە گوتویەتی چونکە خۆی دانی ناوە بە کردەوەکەی لەتۆمارێکی دەنگی دا.
