دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی شەڕلەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بوونە قوربانی
دهزگای فهرماندهیی هێزی پێشمهرگهی كوردستان کەسەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە لە٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دژی گەلییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
لەڕاگەیاندنەدا هاتوو کەله ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی بۆکان و مههاباد، سەردانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دەکەن.
کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانیی پێنجشەممە ۳۰ بانەمەڕی ۱٤۰۰، چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و تهقه له تیمهكه دهكهن کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لەخۆیان بەگژیان دادێنەوە.
هەروەها دهزگای فهرماندهیی هێزی پێشمهرگهی كوردستان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە کە لەماوەی شەڕدا لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا چەند چەکداری ڕێژیم دەکوژرێن و بریندار دەبن.
ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە بەداخەوە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ “ئەنوەر نەسیریی چیانە” ناسراو بە “سمکۆ مەحمەڵ” و پێشمەرگەی شار “هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور” ناسراو بە “شاخەوان” خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون.
